گرانترین ماره‌یی له عیراق تۆماركرا
وێستگه نیوز –
له شاری به‌غدای پایته‌خت گرانترین گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركرا كه پێشه‌كی ماره‌ییه‌كه سێ ملیار دیناره و ماره‌یی دواخراویش پێنج ملیار دیناره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2019 له دادگای باری كه‌سێتی له ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدای پایته‌خت گرانترین گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركرا.
به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ماره‌یی ئه‌و ئافره‌ته‌ی شووی به پیاوه‌كه كردووه هه‌شت ملیار دیناره كه سێ ملیاری پێشه‌كییه.
له گرێبه‌سته‌كه‌دا زاوا كه له‌دایكبووی ساڵی 1984ه و ره‌به‌نه، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به هاوسه‌رگیریكردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه كه له‌دایكبووی ساڵی 1986ه و بێوه‌ژنه و دوو منداڵی هه‌یه و به‌ڵێنیشی داوه منداڵه‌كان به‌خێو بكات و چاودێرییان بكات.
PM:07:26:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت