به‌رهه‌م ساڵح و مه‌ولود چاوش ئۆغڵو كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری عیراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوا پێشھاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2019 د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له شاری ھه‌ولێر پێشوازی له مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و سه‌باره‌ت به دوا پێشھاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد.
له دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له گرنگی ھاریكاری و دیالۆگی جددی كرایه‌وه له نێوان گشت لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و دوركه‌وتنه‌وه له‌زمانی ھه‌ڕه‌شه، له پێناو سه‌قامگیری ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ئابووری له ناوچه‌كه‌دا.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا كرا به جۆرێك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه ھاوبه‌شه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات بكات.
PM:05:57:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت