پاپای ڤاتیكان كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عیراق ئاشكرا كرد
پاپا فره‌نسیس
وێستگه نیوزـ
پاپای ڤاتیكان خواستی خۆی بۆ سه‌ردانكردنی عیراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه ساڵی داهاتوو ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام ده‌دات.
له وتارێكدا له به‌رده‌م ئه‌و كۆمه‌ڵه خێرخوازیانه‌ی كه هاوكاریی مه‌سیحییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان وتی: "له‌م كاته‌دا عیراقم بیرده‌كه‌وێته‌وه، ئاماده‌م ساڵی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌وێ بكه‌م".
ئه‌گه‌ر پاپا ساڵی داهاتوو سه‌ردانه‌كه‌ی بكات، ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی مێژوویی كه پاپاكانی ڤاتیكان بۆ عیراق ئه‌نجامی بده‌ن.
له ساڵی 2000 پاپا یۆحەنا پۆلسی دووه‌م، پاپای پێشوی ڤاتیكان ویستی سه‌ردانی شاری مێژوویی ئور له عیراق بكات كه شوێنی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه.
بڕیاربوو عیراق یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا پۆلس بێت و له‌وێوه سه‌ردانی میسر و ئیسرائیلیش بكات، به‌ڵام گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی رژێمی سه‌دام سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و پاپاش سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌كرد.
PM:05:48:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت