وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە تاران


وێستگە نیوز-
هایکۆ ماکس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە "درەنگانی شەوی ڕابردوو هایکۆ ماکس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە وایە ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە".

باس لەوە دەکرێت ئامانجی ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هێشتنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە "بەرجام"، دوای ئەوەی ئێران هەڕەشەی کرد کە بەڵێنەکانی لەو ڕێککەوتنە کەم دەکاتەوە و دەکشێتەوە.

وەزری دەرەوەی ئەڵمانیا گەشتێکی چوار ڕۆژەی کردووە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی عێراق و ئیماراتی کردووە و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتانە کۆبووەتەوە و بەپێی وتەی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەو وەزیرە بڕیاربو سەردانی هەولێر بکات بەڵام ئەو سەردانە ئەنجام نەدرا. 

هــ. ب


AM:09:26:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت