به یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار میسر ره‌گه‌زنامه ده‌به‌خشێت
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی به‌رگری وئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی میسر ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌ربڕی كه رێگه به هه‌ر كه‌سێكی بیانی ده‌دات 10 هه‌زار دۆلار بدات و ببێته خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی میسری.
رۆژنامه‌ی میسریون-ی چاپی میسر بڵاویكرده‌وه كه وێڕای پێدانی ئه‌و 10 هه‌زار دۆلاره (یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار)، ئه‌و كه‌سه كاری وه‌به‌رهێنان له میسر بكات تا ئابوریی ئه‌و وڵاته بگه‌شێته‌وه، ده‌شبێت كه‌سی داواكار پابه‌ند بێت به پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی میسر و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته بپارێزێت.
له مادده‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسر، ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی به هه‌ر كه‌سێك ده‌دات خانوبه‌ره‌یه‌ك بكڕێت جا ئه‌و خانوبه‌ره‌یه موڵكی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی بێت.
یاساكه باسی له‌وه‌شكردوه كه ئه‌گه‌ر كه‌سی داواكار خاونوبه‌ره‌ی نه‌كڕی، ده‌كرێت پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان به‌پێی یاسای میسر له‌و وڵاته بكات، یان بڕه پاره‌یه‌ك به دراوی بیانی بخاته بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه.
له مادده‌ی سێیه‌می یاساكه‌شدا باس له‌وه‌كردوه كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسر یه‌كه‌یه‌ك بۆ پێداچونه‌وه به داواكاریی كه‌سانی بیانی پێكهێنراوه كه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی تێدایه و كه‌سی داواكار ده‌توانێت له باره‌گای ئه‌و یه‌كه‌یه یان له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی داواكاری 10 هه‌زار دۆلاره‌كه بدات.
دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌ره‌تایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی كاتی به‌و كه‌سه ده‌درێت تا رێوشوێنه‌كانی دیكه ته‌واو ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌رجه‌كانی میسر ده‌یانگرێته‌وه بریتین له‌و بیانییانه‌ی مافی مانه‌وه‌ی تایبه‌ت یان ئاسایی یان كاتی‌یان له میسر هه‌یه.
PM:07:11:09/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 35800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت