چوار شاری عیراق لە گەرمترین شارەکانی جیهانن


وێستگە نیوز-

چوار شاری عیراق بەرزترین پلەی گەرمایان تۆمارکرد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا.

بنکەی بیلاسێرفلی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ١٥ ناوچە و شاری جیهان نیشان دەدات کە بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمارکردوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا.

ناوچەی جاکوب ئاباد لە پاکستان بەرزترین پلەی گەرمای لە سەر ئاستی جیهان تۆمار کردوە کە ٥٠.١ پلە بووە.

لەدوای ئەو شارەوە ناوچەی مەترەبە لە کوەیت ٤٩.٨ پلە بوە دواتریش ناوچەی حوسەین لە بەسرە ٤٩.٤.

ئەمە خشتەیەی خوارەوە پلەی گەرمای ئەو شارانە نیشان دەدات کە ١٥ گەرمترین ناوچە و شاری جیهانن.

هــ. ب


PM:02:16:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 3072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت