لاشەی دوو سیناتۆری ئەمریکی بە کوژراوی دۆزرانەوە


وێستگە نیوز-
تەرمی دوو سیناتۆری پێشووی کۆمارییەکان بە کوژراوی دۆزرانەوە.

لەماوەی دوو رۆژدا لە هەردوو ویلایەتی ئارکانساس و ئۆکلاهۆما لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو سیناتۆری پێشووی کۆمارییەکان بە کوژراوی لە ماڵەکانیان دۆزراونەتەوە و تا ئێستاش پۆلیس زانیاری لەبارەی بکوژەکان ئاشکرا نەکردووە.

لە ئەرکانساس تەرمی لیندا کۆڵینس سمیس، سیناتۆری پێشووی کۆمارییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولە بەسەر جەستەیەوە دیاربووە.

کۆڵینس سمیس پێشتر سەر بە پارتی دیموکراتەکان بوو، دواتر پارتەکەی بۆ کۆمارییەکان گۆڕی و لە ساڵی 2014 وەکو سیناتۆری ویلایەتی ئارکانساس دیاریکرا.

هاوکات لە ئۆکلاهۆما، جۆناتان نیکۆلسی تەمەن 53 ساڵ کە لە ساڵی 2000 تاوەکو 2012 سیناتۆری کۆمارییەکان بوو، لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، ئەو سیناتۆرەش ئاسەواری گولل بەجەستەیەوە دیاربووە.

پۆلیس تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردوە و باسی لە هیچ پەیوەندییەکیش نەکردوە لەنێوان ئەو دوو رووداوەدا.
هــ. ب


PM:01:47:09/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 6412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو