ئێران: وڵاتانی ئەوروپا لەو ئاستەدا نین رەخنە لە ئێمە بگرن

‌محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران

وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەێنێت "وادەی ٦٠ رۆژەکە کۆتایی هات".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند "رێوشوێنی نوێ لەچوارچێوەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی دەست پێدەکەین".

محەممەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەداوە "کۆتایی هاتنی وادەی ٦٠ رۆژەکە بەبێ ئەنجام واتە دەستپێکردنی رێوشوێنی نوێ لەچوارچێوەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی و ئەمڕۆ بەفەرمی ئەو ٦٠ رۆژە کۆتایی هاتوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی وتوە "رێککەوتنامەی ئەتۆمی نەبێت وڵاتانی ئەوروپا لەو پێگەیەدا نین کە رەخنە لە ئێران بگرن".

وەزیری دەرەوەی ئێران وتوشیەتی "وڵاتانی ئەوروپا باسی مافی مرۆڤ دەکات، کەچی کۆمەڵێک چەکی داوەتە سعودیە بۆ ئەوەی لەیەمەن تاوانی پێ ئەنجام بدات".
هــ. ب


AM:09:41:09/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت