دۆناڵد تڕەمپ: لەگەڵ مەکسیک دەربارەی پرسی کۆچبەرانی نایاسایی گەیشتینە رێککەوتن
ژمارەیەک کۆچبەر لەسنوری نێوان مەکسیک و ئەمریکا
وێستگە نیوز-
ئەمریکا و مەکسیک سەبارەت بە کۆچی نایاسایی
گەیشتنە ڕێککەوتن و سزاکانی ئەمریکاش بۆسەر مەکسیک هەڵدەگیرێت.
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا
لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تویته‌ر رایگەیاندوە "زۆر خۆشحاڵم بەوەی کە
توانیمان لەگەڵ مەکسیک دەربارەی پرسی کۆچبەران بگەینە ڕێککەوتن".
دۆانڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو
باجە گومرگییانەی کە دەبوایە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە بەسەر هەندێک لە کەلوپەلەکانی
مەکسیکدا بسەپێنرایە، بۆ کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت".
ترەمپ ئەوەشی وتوە "دەسەڵاتدارانی مەکسیک
لای خۆیانەوە ڕەزامەندییان نیشانداوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندوتۆڵ بۆ ڕێگرتن لە
چوونی کۆچبەری نایاسایی بۆ ناو خاکی ئەمریکا".
ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە پێشتر تره‌مپ هۆشداریی
دابووە مه‌كسیک له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن بە رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتەکەی، ئەوا له ڕۆژی
دووشه‌ممه‌وه مەکسیک به ڕێژه‌ی له سه‌دا پێنج باجی گومرگی ده‌دات.
هــ. ب
AM:09:15:09/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت