ئەمریکا سزایەکی دیکەی توندی بەسەر کۆمپانیای هواویدا سەپاند


وێستگە نیوز-

بەپێی سزایەکی نوێی ئەمریکا لەمەودوا فەیسبوک ڕێگە بە ھواوی نادات ئەپەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام و وەتسئەپ بە شێوەی بنچینەیی لە مۆبایلەکانیدا جێگیر بکات.

ئەمڕۆ شەممە ماڵپەری واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە "لەمەودوا کۆمپانیای فەیسبوک رێگا نادات کە ئامێرە نوێکانی هواوی بەشێوەیەکی بنچینەیی ئەپەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام و وەتسئەپ بە شێوەی بنچینەیی لە مۆبایلەکانیدا جێگیر بکات".

ماڵپەرەکە لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەداوە "بەڵام ئەو کەسانەی ئێستا مۆبایلی هواوییان پێیە و بەکاریدەهێنن، دەتوانن سوود لە ئەپڵیکەیشنی فەیسبوک وەربگرن، ئەو بڕیارەش تەنها نەوەی نوێی هواوی دەگرێتەوە".

سەرەڕای بڕیاری کۆمپانیای فەیسبووک بە ڕێگەنەدان بە جێگیرکردنی ئەپەکانی کۆمپانیاکە، بەڵام بەکارهێنەرانی مۆبایلی هواوی دەتوانن خۆیان لە کۆگای پلەی ستۆر ئەپەکانی کۆمپانیای فەیسبووک دابەزێنن.

پێشتریش کۆمپانیای گوگڵ مۆڵەتی ٩٠ رۆژی بە کۆمپانیای هواوی دا بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی وەکو گوگڵ پلەی ستۆر، ئەگەر خزمەتگوزاریی پلەی ستۆر لە مۆبایلەکانی هواوی رابگیرێت چیتر بەکارهێنەران ناتوانن بە شێوەیەکی فەرمی ئەپەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و وەتسئەپ بەکاربهێنن.

هۆکاری ئەو بڕیارانەش ئەوەیە کە كۆمپانیای هواویی لەلایەن ئەمریکاوە تۆمه‌تبار دەکرێت بەوەی لەلایەن حكومه‌تی چینه‌وه ‌بۆ سیخوڕیكردن به‌كاربهێنرێت، هەربۆیە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا کاروبارەکانی هواوی لە ئەمریکا قەدەغە بکات.
هــ. ب


PM:06:34:08/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 5616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو