شۆخه‌كه‌ی چامپیۆنز لیگ سزا درا
وێستگه نیوزـ
كینسی ۆلانسكی، ئه‌و كچه شۆخوشه‌نگه روسییه‌یه كه له‌كاتی یاریی یانە كۆتایی جامی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا چووه ناو یاریگا و یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپول و تۆتنهام-ی وه‌ستاند.
كینسی ته‌مه‌نی 23 ساڵه و نمایشكاری جلوبه‌رگه و له‌كاتی یاریی هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له ئیسپانیا، به جلێكی نمیچه‌ڕوته‌وه خۆی كرد به‌ناو یاریگادا، مه‌به‌ستیشی له‌وكاره رێكلامكردن بوو بۆ سه‌كۆی هاورێیه‌كی له تۆڕی یوتیوب و ناوی كه‌ناڵه‌كه‌شی له‌سه‌ر جله‌كانی نوسیبوو.
دوای چونه ناوه‌وه‌ی بۆناو یاریگاو راكردنی به‌نێو یاریزانه‌كان، كینسی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئه‌منیی یاریگاكه‌وه ده‌ستگیر كرا و دورخرایه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچییه‌شه‌وه، كینسی 15 هه‌زار یۆرۆ غه‌رامه كرا كه پێنج هه‌زاریان له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌هۆی چونه ناو یاریگاكه و 10 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسپانیاوه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێكلام كردن بۆ سه‌كۆیه‌كی رێگه‌پێنه‌دراو بۆ هاوڕێكه‌ی كینسی.
هه‌وادارانی كینسی له به‌های ئه‌و سزا داراییه‌یان كه‌مكرده‌وه و ئاشكرایانكرد كه نرخی ئه‌و سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه 3 ملیۆن پاوه‌نی به‌ریتانییه.
دوای روداوه‌كه‌ش ژماره‌ی هه‌وادارانی ئه‌و خانمه شۆخه روسییه له 300 هه‌زاره‌وه بۆ دوو ملیۆن و 400 هه‌زار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام زیادی كرد، به‌ڵام دواتر هه‌ژماره‌كه‌ی داخرا.
PM:11:59:06/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 13204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت