سه‌رنجڕاكێشترین كچه وەرزشوانە
وێستگه نیوزـ
زۆرێك له راپۆرته‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆككن كه ئه‌لیسا شمێدت، كچه یاریزانی ئه‌ڵمانی بۆ یاریی گۆڕه‌پان و مه‌یدان وروژێنه‌رترین كچه یاریزانی دنیای وه‌رزشه.
بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك، ماڵپه‌ڕی Busted Coverage ی به‌ناوبانگ، ئه‌لیسا-ی ته‌مه‌ن 20 ساڵی وه‌ك سه‌رنجڕاكێشترین و وروژێنه‌رترین خانمه یاریزان له جیهاندا ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌لیسا تایبه‌تمه‌نده به كێبڕكێی راكردنی 400 مه‌تر له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "پۆما"ی تایبه‌ت به جلوبه‌رگی وه‌رزشی كردوه، له‌كاتێكدا وه‌رزشوانانی دیكه چه‌ند ساڵێك چاوه‌ڕوان ده‌بن تا ئه‌و كۆمپانیایه گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌لیسا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئیسنتاگرام 350 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه و ئه‌ویش رایگه‌یاندوه كه جوانییه‌كه‌ی وایكردوه ناوبانگ په‌یدا بكات و هه‌لی كاری وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ و ئه‌ستێره‌ی بواری رێكلام ده‌ست بكه‌وێت، ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوازیاره خه‌ڵك به توانا وه‌رزشییه‌كانیشی سه‌رسام بن نه‌ك هه‌ر جوانییه‌كه‌ی.
خه‌ونی ئه‌لیسا ئه‌وه‌یه به‌شداری له ئۆڵۆمپیادی 2020ی تۆكیۆ بكات، پێشتریش له‌سه‌ر ئاستی پاڵه‌وانێتیی ئه‌وروپا له چه‌ند كێبڕكێیه‌كدا ژماره‌یه‌ك مه‌دالیای به‌ده‌ستهێناوه.
PM:06:09:06/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 14756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت