حه‌شدی شه‌عبی شكستپێهێنانی پلانێكی گه‌وره‌ی داعشی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر تكریت راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه پیلانێكی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی داعشیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شاری تكریت شكست پێهێنا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2019 جه‌واد كازم ئه‌لروبه‌یعی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جموجوڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه له رۆژانی جه‌ژندا پیلانێكی گه‌وره‌ی رێكخراوی داعشیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شاری تكریت شكست پێهێناوه.
جه‌واد كازم ئه‌لروبه‌یعی وتی: "به‌پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری و به چاودێری ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته، حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان له سنووری بنكه‌ی سپایكه‌ر و ناوچه‌كانی چوارده‌وری ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی شكستپێهێنانی پلانی دوژمنان بۆ به‌ئامانجگرتنی شاری تكریت له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا".
وتیشی: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بنكه‌ی شه‌هیدان (سپایكه‌ر) و فڕۆكه‌خانه‌ی سینیه و ناوچه‌كانی چوارده‌وریان پاككرانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پلانێكی دوژمنمان بۆ به‌ئامانجگرتنی شاری تكریت به‌تایبه‌تی ناوچه گه‌شتیاریی و مه‌ده‌نی و مزگه‌وته‌كان له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا شكستپێهێنا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وای حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رایای به‌رگری نیشتمانی و هێزه‌كانی وه‌لید ئه‌لكه‌عبه به‌شدارییان كردووه.
ئه‌و به‌پرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌رێتی جموجوڵه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاماده‌یی جه‌نگی، یاریده‌ده‌رێتی لۆجیستی و یاریده‌ده‌رێتی هه‌والًگیری ئه‌نجام دراوه.
PM:09:52:05/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت