وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

بڕیاره‌ دوای پشووه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه‌.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "دوای پشووەکانی جەژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و لە هەفتەی ئایندەدا دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە و مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت".

وتیشی: "هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەکانی دارایی و تەندروستی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و چەند وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێش هاتنی جه‌ژن وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نیا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ی دابه‌شكرد.

هــ. ر


PM:01:19:05/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 28356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو