5 ساڵه ریشی نه‌تاشیوه
وێستگه نیوز –
پیاوێكی ئه‌مریكی ماوه‌ی 5 ساڵه ریشی نه‌تاشیوه و به‌وهۆیه‌وه ناوبانگی په‌یداكردووه و زۆربه‌ی كاته‌كانیشی به خزمه‌تكردنی ریشی به‌سه‌ر ده‌بات.
لانس ووتون شاره‌زای ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ توانی به‌هێشتنه‌وه‌ی ریشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگ په‌یدا بكات و ببێته جێی سه‌رنجی زۆركه‌س.
ووتون كه دانیشتووی ویلایه‌تی كنتاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، له حوزه‌یرانی 2014ه‌وه ده‌ستی كرد به بایه‌خدان به ریشی و له‌وكاته‌وه تا ئێستا نه‌یتاشیوه و كورتی نه‌كردووه‌ته‌وه.
ریشی ووتون به‌خێرایی درێژبوو ئه‌مه‌ش بووه‌جێی سه‌رنجی زۆركه‌س، چونكه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بۆ به‌كارده‌هێنا كه به‌هۆیه‌وه درێژده‌بوو و تووشی رووتانه‌وه نه‌ده‌بوو، له‌و كاره‌شدا هاوڕێیه‌كی كه سه‌رتاشه، هاوكاری ده‌كرد.
سه‌رتاشه‌كه ئامۆژگاری ووتونی ده‌كرد كه هه‌ندێك به‌رهه‌م بۆ پارێزگاریكردن له مووه‌كانی ریشی به‌كاربهێنێت، ئه‌ویش به‌گوێی ده‌كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ربوو.
كاتێك بۆیه‌كه‌مجار به‌شداری كێبڕكێیه‌كی ریش درێژی كرد، ووتون ناوبانگی په‌یداكرد و به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بچووكی ریشدرێژه‌كانی ناسی.
له ئێستادا ریشی ووتون 76 سانتیمه‌تر درێژه و بایه‌خێكی زۆری پێده‌دات و هه‌ندێك كات ده‌یكات به پرچ و هه‌ندێك كات به‌ریده‌داته‌وه و وێنه‌ی ده‌گرێت و له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویان ده‌كاته‌وه.
له پێنج ساڵی رابردوودا ووتون به‌شداری زیاتر له 30 كێبڕكێی ریش درێژی له سه‌رانسه‌ری جیهان كردووه و له یه‌كێكیاندا پله‌ی دووه‌م و له یه‌كێكی تریاندا پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت: "له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌توانم پارێزگاری له ریشه درێژه‌كه‌م بكه‌م، ماوه‌ی پێنج ساڵه پارێزگاریم له ریزبه‌ندی چواره‌می ریش درێژ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و دووه‌م له سه‌ر ئاستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كردووه".
وتیشی: "هه‌ستده‌كه‌م هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه كه ئه‌مه كارێكی بێ مانایه، به‌ڵام گوێم پێنه‌داوه و له خۆشه‌ویستیم بۆ ریشمی كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ببمه خاوه‌نی درێژترین ریش له جیهاندا".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاریكردن له ریشێكی 76 سانتیمه‌تر درێژ و 30 سانتیمه‌تر پان كارێكی ئاسان نییه، ووتون دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی ریشی ته‌رخانكردووه كه تا دڵنیابێت كه به‌باشی ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:11:03:04/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت