نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی‌ دیاری‌ كرد


وێستگه‌ نیوز -
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌.


نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ عیراق و وڵاتی دراوسێ مانگ به‌ چاو بینراوه‌ و به‌و پێیه‌ش سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌واله‌ و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیشه‌".


پێشتر وه‌قفی سوننی عیراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌یان كرد به‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.


PM:10:15:04/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت