هەواڵگری سەربازی عیراق:ئەبوبەکر بەغدادی لە سنوری نێوان عێراق و سوریا دەژی


وێستگە نیوز -
بەرێوەبەری هەواڵگری سەربازی عیراق ، لیوا سەعد مەزهەر عەلاق رایدەگەیەنێت کە  ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنوری نێوان سوریا و عیراق هاتوچۆ دەکات و لەوێ دەژی.

عەلاق بە ئاژانسی سپۆتینکی روسی راگەیاندوە ، زانیاریمان پێگەیشتوە کە ئەبوبەکر بەغدادی لە سنوری نێوان سوریا و عیراقدایە ، بەتایبەتی لە ناوچەی حمس  و بیابانی ئەنبار و ناوچەی بەعاچ و مەنایف  کە لەو ناوچانە بنکەی سەربازی لێ نیە.

دەشڵێت :"زانیاریمان هەیە کە شانەی نوستوی داعش لە شارەکانی عیراق بوونی هەیە و لە لایەن ئەبوبەکر بەغدادیەوە فەرمانیان وەرگرتوە کە ریش و سمێڵیان بتاشن تا نەناسرێنەوە  بەڵام هەواڵگری سەربازی لە بۆسەدایە بۆ ئەوان"

عیراق لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2017 دا رزگارکردنی هەموو شارەکانی لە دەستی داعش راگەیاند دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو رووبەرووی داعش بویەوە کە  سێ بەشی هەموو عیراقی کۆنترۆل کرد ، لەگەڵ ئەوەشدا جار و بار هێزەکانی عیراق باس لە لەناوبردنی شانەی نوستوی  داعش دەکەن رۆژانە.


PM:02:06:04/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت