ته‌لاری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڕوخێنرێت و ده‌كرێته باخچه
وێستگه نیوزـ
به‌پێی ماسته‌ی پلانی شاری هه‌ولێر، بڕیاره ته‌لاری پارێزگای هه‌ولێر تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده بڕوخێنرێت و بكرێته باخچه‌ی كراوه.
تاهیر عه‌بدوڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانین پاره‌ی پێویست بۆ بینای تازه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌مان بگوازینه‌وه، پرۆژه‌كه‌ش به‌هۆی بێ پاره‌ییه‌وه ڕاوه‌ستاوه".
وتیشی: چاوه‌ڕوانین بۆ ئه‌مساڵ بڕیاری گرنگی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه شه‌ش مانگی ده‌وێت بۆ ته‌واوبوونی."
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند: "دوای به‌جێهێشتنی بینای پارێزگا هه‌ریه‌كه له بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ش ده‌ڕوخێنرێت، كه مه‌ودایه‌كی یه‌ك كیلۆمه‌ترییه‌وه و ده‌كرێته پاركێكی كراوه و درێژكراوه‌ی پاركی شار و سیمایه‌كی جوان ده‌دات به شاری هه‌ولێر."
PM:07:19:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت