یەرەکە ئاماری وەڵامدانەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژی گەریلاکانی ئاشکرا دەکات
وێستگە نیوز-
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە،
ئاماری چوار مانگ ئۆپەراسیۆن و جموجۆڵە سیخوڕییەکانی هێزەکانی ئێران دژی
گەریلاکانیان ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە "هێزەکانیان لەسەربنەمای
خۆپاراستن وەڵامیان داوەتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ ناوەندی
ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، ئاماری چوار مانگی
سەرەتای ئەمساڵی ئۆپەراسیۆن، کەمین و جموجۆڵی سیخوڕیی هێزەکانی ئێران دژی
گەریلاکانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرا کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە رایگەیاندوە "ماوەیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کورستان دەوڵەتی ئێران لە بەرامبەر هێزەکانمان لە ئاسمانەوە
بە فڕۆکەی سیخوڕی و لە زەمینەوە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستی بە جموجوڵ کردووە،
هەرچی هێزەکانمان هەوڵیانداوە لەگەڵ هێزەکانی ڕژێم نەکەونە شەڕەوە، هێزەکانی ئێران
لەدژی هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنیان ئەمجامداوە و کەمینیان داناوە، بۆیەش هێزەکانی
ئێمەش لەسەر بنەمای خۆپاراستن، وەڵامیان داوەتەوە".
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە "ڕۆژی ٢٤ی مانگی یەک
گەریلاکانمان لە کوێستانی شاهۆ و لە شاخەکانی گوندی گۆزیبان، لە کاتێک خەریکی تێپەڕاندنی
ئەرکەکانیان بوون، سەربازانی ڕژێمی ئیران ئۆپەراسیۆنێک دەستپێدەکات و کەمین
دادەنێت، لەوێ هێزەکانمان ڕووبەڕوویان دەبنەوە و پێکدادان ڕوودەدات، هێزەکانمان
لەسەر بنەمای خۆپاراستن وەڵامیان داونەتەوە و لە ئەنجامدا سەربازێکی ڕژێم کوژراوە
و سیانی دیکەش برینداربوون".
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە باسی لەوەکردوە "ڕۆژی ١١ی مانگی دوو، لە گەلیی قاسملۆ-ی سەربە شنۆ، کاتێک سێ لە هەڤاڵانمان دەچن بۆ
تێپەڕاندنی ئەرکەکانیان، کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گوندی بەرباران ڕژێم ئۆپەراسیۆنێک
دەستپێدەکات و لە ئەنجامدا لە نێوان هێزەکانی ئێمە و ئەواندا پێکدادان ڕوودەدات،
هیچ زیانێک بە هێزەکانی ئێمە نەگەیشتووە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ڕژێم
ڕوون نەبووەتەوە، هەروەها هەندیک لایەن ئەو پێکدادانەی گرتبووە ئەستۆ کە ،دوورە لە
ڕاستییەوە".
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە رونیکردووەتەوە "ڕۆژانی ١٣ و
١٤ی مانگی سێ لە مەیدانی شەهید ڕۆناهی سەربە شاهۆ، فڕۆکەی سیخوڕی گەڕاوە، هەر لەو
مانگەدا و ڕۆژانی ١١، ١٢ و ١٣ فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی شاهۆ گەڕاون،
ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی مانگی سێ فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر کوێستانی کۆساڵان-ەوە گەڕاون،
ڕۆژی ١٤ مانگی سێ-ش لە مەیدانی شەهید زیلان سەربە مەریوان فڕۆکەی سیخوڕی گەڕاوە،
ڕۆژانی ١٥، ١٦ و ١٧ی مانگی سێ لە گوندەکانی مووجەسە، بلۆ، درۆلە، داوسین،
کانیاو و سەبەدیلۆ سەربە بانە فڕۆکەکانی سیخوڕی لە بەرەبەیانی تا نیوەڕۆ گەراون".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا یەرەکە باسی لەوەکراوە "بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، ماوەیەکە لەسەر هێڵی سنووری لە هەڵەبجە،
پێنجوێن و ئاسۆس جموجۆڵی فڕۆکەی سیخوڕی هەیە".
هــ. ب
PM:02:55:26/05/2019
ئهم بابهته 1988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت