ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دزه‌ كردی‌ "مێژووییه‌"

‌بەجۆرێک ماڵەکە پاک دەکاتەوە وەکو ئەوەی کارگوزارێکی پاککەرەوە ماڵەکەی پاک کردبێتەوە.


وێستگه‌ نیوز-

دزێک دوای ئەوەی دەچێتە ماڵێکەوە، هەموو ژوورەکانی ماڵەکە بەجوانی پاک دەکاتەوە و دیارییەکیش بۆ خاوەن ماڵەکە بەجێدەهێڵێت. سه‌رچاوه‌كانی‌ پۆلیسیش وه‌ك ته‌نزێك له‌ دزه‌كه‌، كاره‌كه‌یان به‌گاڵته‌جارییه‌وه‌ وه‌ك كارێكی‌ میژوویی‌ وه‌سفیانكرد.

لە ویلایەتی ماساچوستسی ئەمەریکا دزێک دوای ئەوەی دەچێتە ماڵێکەوە، بەجۆرێک ماڵەکە پاک دەکاتەوە وەکو ئەوەی کارگوزارێکی پاککەرەوە ماڵەکەی پاک کردبێتەوە.

نات ڕۆمان خاوەنی ماڵەکە بە ڕۆژنامەی بۆستن گلۆبی ڕاگەیاندووە، کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە کە ماڵەکەی لە مارلبۆرۆ بووە بینیویەتی یەکێک دەرگای ماڵەکەی شکاندووە.

ڕۆمانی تەمەن ٤٤ ساڵ تێبینی ئەوەی کردووە کە ماڵەکەی زۆرپاکە، تەنانەت زەوی و فەرش و پەنجەرە و جێگەی نوستنەکەی و توالێتی ماڵەکەی پاککراوەتەوە.

ئەو پیاوە ئاشکراشی کردووە، دزەکە دیارییەکی بۆ جێهێشتووە، ئەویش بە کلێنسی توالێتەکە وێنەی گوڵێکی دروستکردووە.


کاتێک بەو شێوە ماڵەکەی بینیوە دۆخەکەی بە "ترسێنەر و نامۆ" وەسف کردووە، هەربۆیە بەخێرای پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات.

ڕۆمان ڕوونیکردەوە، ئەگەری هەیە کاتێک لەماڵ هاتووەتە دەرەوە بیری چووبێت دەرگای پشتەوەی ماڵەکەی دابخات، یان ڕەنگە کارگوزاری پاککەرەوەی ماڵان بەهەڵە هاتبنە ماڵەکەیەوە و پاکیان کردبێتەوە، جگەلەوە هیچ بیرۆکەیەکی تری نییە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە ئایا هیچ کارێکی دزی لە ماڵەکە کراوە یاخود نا، تەنها ئەوەندە نەبێت کە دزەکە ماڵەکەی ڕێکخستووە و پاکی کردووەتەوە.


AM:09:26:26/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 3960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو