پێشبینی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و له هه‌ندێك له ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوه‌ڕاستی هه‌رێم نمه‌باران ببارێت و ئاسمانیش نیمچه هه‌ور بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: لە هەندێ ناوچە تۆزێکی سوک بوونی هەیە وەکوهەولێر و چەمچەماڵ و سلێمانی و دهۆک .
راشیگه‌یاندوه ئەمشەو ئەگەری نمە باران و ئاسمانی نیمچە هەور هەیە لە هەندێک لە ناوچە شاوخاویەکان و ناوەراستی هەرێم.
سه‌باره‌ت به بڕی بارانبارینیش له ماوه‌ی12 کاتژمێری ڕابردوی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم، رایگه‌یاندوه كه زۆرترین بارانی ئه‌مڕۆ له پارێزگای كه‌ركوك باریووه كه بڕه‌كه‌ی 4.1 ملم بووه، له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش بڕه‌كه به‌مجۆره بووه:
هەولێر- دڵۆپ دڵۆپ
سلێمانی- دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ- 0.1 ملم
کرکوک- 4.1 ملم
سۆران- 0.2 ملم
ماوەت - 0.2 ملم
مێرگەسۆر- 0.2 ملم
PM:09:51:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت