باڵیۆزى نوێى عێراق لە تورکیا دیاریکرا


وێستگە نیوز-

وەزیرى پێشوى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق وەک باڵیۆزى عێراق لە تورکیا دیاریکرا.

ئەمڕۆ هەینی د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق واژۆى لەسەر دەستبەکاربوونىحەسەن جەنابى باڵیۆزی نوێی عیراق لە تورکیا کردووە".

حەسەن جەنابى وەزیرى پێشوى عێراق لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ڕایگەیاندوە "بەوپەڕى لێبڕاویەوە نوێنەرایەتى عێراق دەکەم و وێنایەکى جوانى بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانى عێراق دەکەم".

جەنابى ئاماژەی بەوەشداوە "وەک کارى هەمیشەیى بەردەوام دەبێت لەسەر کردنەوەى دەرگاى نوسینگەى بەڕووى هەمواندا و دەبن بە خێر بۆ هاوڵاتیانی عێراقى لە تورکیا".
هــ. ب


PM:10:42:24/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت