بەغداد.. بە دروشمی (نا بۆ شەڕ) خۆپیشاندان دەستیپێکرد


وێستگە نیوز-
بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر تێوەگلانی عێراق لە ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مەیدانی تەحریر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

ئەمشەو هەینی لەسەر داوای موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە شاری نەجەف خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

هاوکات لە مەیدانی تەحریری بەغداد خۆپیشاندان لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدر و ڕەوتی مەدەنی شوعیەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکان لە بەیاننامەیەکدا داوا لە سیاسییەکانی عێراق دەکەن ئەو کەسانەی لە میدیاکانەوە پشتیوانی لە ئاڕاستەی ئەمریکی یان ئێرانی دەکەن دووربخرێنەوە و عێراق نەخرێتە ناو ئەو ململانێیانەوە.

خۆپیشاندەران بە هەر سێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی نوسیویانە "نا بۆ شەڕ" و داوای پاراستنی ئاسایشی ناوچاکە دەکەن و داوا دەکەن هەموو لایەک خۆیان لە شەڕ بەدوور بگرن

هــ. ب


PM:10:07:24/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت