سامان گه‌رمیانی: بۆ رێككه‌وتن چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانین
سامان گه‌رمیانی، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند یه‌كێت و گۆڕان له هه‌ناوی یه‌ك حزبدا له‌دایكبون، بۆ رێككه‌وتنی نێوانیشیان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن.
له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا، سامان گه‌رمیانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوان ماڵی مام جه‌لال و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌بووه هه‌ر به‌رده‌وام بووه تا ئێستاش هه‌ر هه‌یه وه په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش هه‌ر هه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆنه ئه‌و گفتوگۆیه هه‌یه له‌كاتێكدا گۆڕان باسی له‌ته‌قه‌كردن له وێنه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و گردی زه‌رگه‌ته كردوه، سامان گه‌رمیانی رایگه‌یاندوه" ئه‌وه شتی شه‌خسی بوو، ئێمه شتی شه‌خسی به‌شتی حزبیه‌وه تێكه‌ڵ ناكه‌ین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌زانێت و ئاگادارن كه ئه‌وه شتی "شه‌خسی" بووه، وه ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ماوه جۆرێك له ڕێككه‌وتن كراوه و كۆتایی پێهاتووه .
له به‌شێكی دیكه‌ی وتوێژه‌كه‌دا، ئه‌وئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی باسی له گفتوگۆی نێوان حزبه‌كه‌ی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ردوه و له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی " له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردوه و قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه وه قسه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین، قسه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، چۆن بتوانین له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕێك بكه‌وین واته قسه‌كان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیه، ئێستاش چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانین".
وتیشی: ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی زۆر به‌سود ده‌بێت بۆ هاوسه‌نگی هێز له‌كوردستان، "ئێمه و گۆڕان له‌هه‌ناوی یه‌ك حزبدا له‌دایك بوین، ڕێككه‌وتن له‌نێوانمان ئاسانه، ده‌بێت ئێمه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كتره‌وه زیاتر نزیك بین وه‌ك له هه‌ر هێزێكی تر ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئایدۆلۆژی و مه‌بده‌ئیشه‌وه بێت."
قسه‌كانی سامان گه‌رمیانی له‌كاتێكدایه كه
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕایگه‌یاند" به‌هه‌وڵ و نێوانگیری به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێتی و گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌یانه‌وێت ڕێكبكه‌ون له‌ژێر (ناوی ڕێككه‌وتنی ده‌باشان)، به‌ڵام گۆڕان داوای كردووه تا دوای پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆسته‌كان دوابخات تا ئه‌و كاته‌ی پۆسته‌كانی له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت چونكه له كاردانه‌وه‌ی "خراپی" پارتی ده‌ترسێت."
له قسه‌كانیدا عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌وه‌شی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتبوو" كه مه‌به‌ستی یه‌كێتی له‌ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌یه جگه له دورخستنه‌وه‌ی له پارتی، بۆ ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌نگی هێز به‌رامبه‌ر پارتی بپارێزێت هه‌روه‌ك سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتووێژه‌كه عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك باسی له‌به‌شداری كردنی ماڵی تاڵه‌بانی كردبوو له‌پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بونی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی و هه‌وڵی "ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر" له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی."
AM:10:33:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت