ڤیدیۆ.. سوپای تورکیا بۆردومانی چیاکانی برادۆست دەکات

‌وێنە.. بۆردومانی چیاکانی برادۆست لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە

وێستگە نیوز-

سوپای تورکیا بەدوو کۆپتەری جەنگی بۆردومانی سنوری چەند گوندێکی برادۆستی کرد.

ئێوارەی دوێنێ سێ‌شەممە، سوپای توركیا بۆردومانی ناوچەکانی چیادێل و گەروی كەوەرت و خواكوركیان كرد لە سنوری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێری کرد.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکیش کە ئاژانسی رۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردووەتەوە شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەخت دەردەکەوێت لەنێوان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە و هاوکات گەریلاکان تەقە لە فڕۆگە جەنگییەکان دەکەن.

تا ئێستاش هیچ کام لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا و ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە باسیان لەو دەرئەنجامی بۆردومان و ڕوبەڕوبونەوەکە نەکردووە.

بۆردومانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە دوای ئەوە دێت کە لەساڵی ٢٠١٦ەوە دوای تێکچونی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و تورکیا لەو کاتەوە بە بەردەوامی سوپای تورکیا خاکی هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پەکەکە بۆردومان دەکات و هاوکات لەسەر زەویش رۆژانە لەخاکی باشور و باکوری کوردستاندا گەریالاکانی هەپەگە و یەژا ستار روبەڕی سەربازانی سوپای توکیا دەبنەوە و چالاکیان لە دژ ئەنجام دەدەن.

هــ. ب




هــ. ب



AM:09:26:22/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو