پۆلیسی راپەڕین: دوو گەنج دەستگیرکران کە دزیان لەمزگەوت کردبو
وێنەی ئەو دوو کەسەی دزییەکەیان ئەنجامداوە
وێستگە نیوز-
پۆلیسی راپەڕین رایدەگەێنێت "لە
شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران و
دانیان ناوە بە تاوانەکەیان".
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی
راپەڕین بە رووداوی راگەیاندوە "دوای ئەوەی هەواڵدەرێک سەردانی بنکەی پۆلیسی
ماکۆکی کرد لە حاجیاوا و رایگەیاند کە دزی لە مزگەوتی گۆڕستانی گشتی حاجیاوا کراوە
و دەرگاکانی مزگەوتەکە و هەندێک کەلوپەلی ئاسنی مزگەوتەکە لێکراوەتەوە، دەست بەجێ
رێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵنەوە کرایەوە و بڕیاری دادوەر بەدەستهات
بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران".
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەداوە
"دوای هەوڵدان و بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک دوو
کەس دەستگیرکران کە هەردووکیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە و لە رەگەزی نێرن و
دانیشتووی حاجیاوان، لە بەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە
هەستاون بە لێکردنەوەی دەرگاکانی مزگەوتی گشتی گۆڕستانی حاجیاوا هەندێک کەلوپەلی
ئاسنیان بردووە و دواتر بە ئاسنەواڵە فرۆشتویانە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی وتووە
''هەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی
راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
هــ. ب
AM:08:51:22/05/2019
ئهم بابهته 1272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت