ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە یەک مانگدا 30 کەس خۆیان کوشتووە


وێستگە نیوز-

بەپێی زانیاری و ئاماری ڕێکخراوێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە یەک مانگی ڕابردوودا بە هەر ڕۆژە و کەسێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کوشتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ٢٠ی نیسانەوە تاوەکو ٢٠ی ئایار نزیکەی ٣٠ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە کە ١٧ کەسیان ژن و ١٣ کەسیان پیاو بوون.

لە کۆی ئەو سی کەسەی کە خۆیان کوشتووە، چوار منداڵی تەمەن خوار ١٨ ساڵ هەیە و سێ کەسیش تەمەنیان سەرووی ٥٠ ساڵ بووە.


هۆکاری خۆکوشتنەکان

کێشەی خێزانی: ١٦ حاڵەت (١١ ژن و ٥ پیاو).

هەژاری و بێکاری: ٩ حاڵەت (٢ ژن و ٧ پیاو).

کێشەی دەروونی: ٣ حاڵەت (٣ ژن).

بەشوودانی زۆرەملێ: ١ حاڵەت (١ ژن).
نادیار: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو).

ئاماری خۆکوشتنەکان بەپێی پارێزگا

ئیلام: ٤ حاڵەت (٢ ژن و ٢ پیاو).

کرماشان: ٧ حاڵەت (٣ ژن و ٤ پیاو).

سنە: ١٠ حاڵەت (٦ ژن و ٤ پیاو).

ئورمیە: ٩ حاڵەت (٦ ژن و ٣ پیاو).

شێوەی خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: ٢٠ حاڵەت (١٠ ژن و ١٠ پیاو).

بە چەک : ٣ حاڵەت (٢ ژن و ١ پیاو(.

حەب و ژار : ٤ حاڵەت (٢ ژن و ٢ پیاو).

خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت (٣ ژن).

هــ. ب


PM:01:08:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت