عەبدوڵای كوێخا موباره‌ك: ده‌نگۆیەک هەیە کە گۆڕان لەبەرامبەر بڕی یەک ملیۆن دۆلار لە حەقی تەقەکردن لەوێنەی نەوشیروان مستەفا خۆشبێت


وێستگە نیوز-

هەوڵسوراوێکی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەێنیت "دەنگۆی ئەوە هەیە بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای وەرگرتنی پۆستەکانی لە پارتی لەگەڵ یەکێتی رێکبکەوێتەوە".

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە "دەنگۆیەک هەیە ئەگەر ئەو دەنگۆیە ڕاست بێت ئەوا زۆر لەو یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە "کارەسات بارترە" کە بە"دڵی بنەماڵەی بارزانی" و بوو، ئەویش ئەوەیە کە "بەرهەم ساڵح" ڕۆڵی هەیە لە نێوانگیری نێوان گۆڕان و یەکێتی بە تایبەت بنەماڵەی "تاڵەبانی" لەگەڵ گۆڕان ژێر بەژێر، وە دەنگۆی ئەوە هەیە کە بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت بێدەنگەی لێبکات تا حکومەت لەگەڵ پارتی پێکدەهێنبێت پۆست و "ئیستحقاقەکەی" خۆی وەردەگرێت بۆ ئەوەی پارتی نیگەران و کاردانەوەی نەبێت".

عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئاماژەی بەوەداوە "دەنگۆی ئەوەش هەیە کە یەکێتی بە تەواوی داوای کردبێت کە گۆڕان لە پارتی دور بکەوێتەوە بەڵام وەک وتم گۆڕان جارێک بێدەنگەی لێکردووە تا پلە و پۆستەکانی وەردەگرێت لە حکومەت، وە دەنگۆی ئەوەش هه‌یه‌ کە مامەڵە کرابێت کە بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگای کوڕەکانی کاک نەوشیروان و ماڵی تاڵەبانیەوە لە "حەقی" تەقەکردن لە وێنەکەی نەوشیروان مستەفا و گردەکە ملیۆنێک دۆلاریان پێشەکی پێبدرێت وە مانگانەش (25) دەفتەر دۆلارەکەی خۆیان وەربگرنەوە لە یەکێتی."

عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئەوەشی وتووە "یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان ته‌رازووی هێز به‌رامبه‌ر پارتی ڕاست بكاته‌وه‌ و داواکاری یەکێتی دورکەوتنەوەی گۆڕانە لە پارتی و چوونە پاڵ یەکێتیە وە داواکاری سەرکردایەتی ئێستای گۆڕانیش ئەوەیە "کە لە هەردوو بەرەکە بخوات وە مامەڵەکە زیاتر ئێستا لەسەر پارەیە."

كوێخا موباره‌ك وتوشیەتی "جگە لەنێوەندگیری "د.بەرهەم ساڵح" عیماد ئەحمەد سەردانی ماڵی عومەری سەید عەلی کردووە وە کوڕەکانی کاک نەوشیروانیان ژێر بەژێر بینبێت و باسی ڕێککەوتنێکیان کردبێت ."

ئەو هه‌ڵسوڕاوەی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ وتوشیەتی "بە گشتی سەرکردایەتی گۆڕان لەگەڵ ئەوەن ئەم بابەتە بە شاراوەیی بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی حکومەت پێکدەهێنرێت تا پۆست و ئیستحقاقی خۆیان لە پارتی وەردەگرن نەوەک پارتی کاردانەوەی "خراپی" هەبێت، جگە لەوەی لە ماڵی "عومەری سەید" عەلی باسی ئەوە کراوە کە یەکێتی مافی گۆڕانی لە حکومەتە خۆجێیەکان خواردووە، وە باس لەوەش دەکرێت که بۆچونێک لەناو سەرکردایەتی گۆڕان هەیە کە پەیوەندییەکی مام ناوەند گۆڕان هەیبێت لە گەڵ پارتی و یەکێتی، بەڵام یەکێتی بە تەواوی ئەمەی ڕەتکردۆتەوە و مەبەستیان ئەوەیە وەک خۆیان دەڵێن گۆڕان بە تەواوی لە پارتی بکشێتەوە تا تەرازووی هێز ڕاست بکەنەوە لە کوردستاندا، ئەمە ئەگەر ڕاست دەرچێت ئەوا لە 95% ی خەڵکی گۆڕان قبوڵی ناکەن مامەڵەی "ژێر بەژێر و پارە وەرگرتن" یەک چارەسەریش بۆ ئەمە ئەوەیە لە ئێستاوە سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان ڕەوتێک دروست بکەن تا ئەگەر ئەوە ڕاست بوو گۆڕانخوازان پەرتەوازە نەبن و هەریەکەیان بچنە ناو حیزبێک."

عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئەوەشی وتووە "ئەگەر ئەو دەنگۆیانە راست بێت، دەبێت بەرەی ناڕازی زوو فریا بکەون و بەرەیەک دروست بکات تا گۆڕانخوازان پەرتەوازە نەبن گۆڕانخواز بە هیچ شێوەیەک ئەوەی قبوڵ نیە کە تەقەکردن لە گردەکە و وێنەی نەوشیروان مستەفا بفرۆشرێتەوە وە هەندێک قسە و باس سەریهەڵداوە لە نێوان هەردوولادا کە "تەقریبی "گومانەکە ڕاستر دەکاتەوە وە ئەگەر ڕاست بێت زۆر لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارەساتبارترە کە بەدڵی"بارزانی" بوو، وە دەنگۆکەش بەو جۆرەیە کە دوای پێکهێنانی حکومەت سەرکردایەتی ئێستای گۆڕان پشت لە پارتی بکات لەگەڵ یەکێتیدا ڕێکەوتنێک بکات بەڵام دەنگۆکە بەم جۆرەیە کە گۆڕان بیەوێت هەردولا ڕازی بکات بەڵام یەکێتی بەمە ڕازی نیە و دەیەوێت بەتەواوی گۆڕان بێتە لای یەکێتی".

هــ. ب


AM:10:50:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت