ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وروپی درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وروپی تا 15ی مانگی داهاتوو درێژكرده‌وه.
به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، واده‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا‌و بیانی له به‌رواری 2019/6/4 وه بۆ به‌رواری 2019/6/15 درێژ كراوه‌ته‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رواری هێنانه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه، له به‌رواری 2017/5/1 بۆ 2018/5/1 درێژ كراوه‌ته‌وه، واته هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان تۆمار ناكرێت.
هاوكات له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه كه ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا له مۆدێلی (1994 تا 2010) تۆمارده‌كرێت و ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانیش له مۆدێلی (1994 تا 2016) تۆمارده‌كرێت، دوا واده‌ش بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بی سه‌ره‌تا‌و بیانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ رۆژی 2019/6/15ده‌بێت.
PM:10:26:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت