قوباد تاڵه‌بانی گه‌یشته ئیستۆنیا
وێستگه نیوز –
بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی گه‌یشته تالینی پایته‌ختی وڵاتی ئیستۆنیا.
سه‌میر ھه‌ورامی به‌رپرسی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا وتی:"ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی گه‌یشته تالینی پایته‌ختی وڵاتی ئیستۆنیا".
سه‌میر ھه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆنفرانسه‌كه پێنجه‌مین دیداری نێوده‌ڵه‌تییه له‌م بواره‌دا به به‌شداریی زیاتر له 100 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی دوو رۆژیش ده‌خایه‌نێت (21 و 22 ئایاری 2019).
وتیشی: "كۆنفرانسه‌كه تایبه‌ته به حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی و له‌ژێر دروشمی ( ئامانجی هاوبه‌ش و نه‌خشه‌ڕێگای جیاواز)دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
سه‌میر هه‌ورامی روونیشیكرده‌وه كه جگه له سه‌رۆك كۆماری ئیستۆنیا، ده‌یان وه‌فدی باڵای وڵاتان و لێپرسراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی كۆنفڕانسه‌كه ده‌بن كه دیارترینیان یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپان.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند كه كه بڕیاره له كۆنفرانسه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی له پانێڵێكی تایبه‌تدا له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌له‌كترۆنی له هه‌رێمی كوردستان بدوێت، وھه‌ر له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌شدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیداری سیاسی له‌گه‌ڵ شانده به‌شداره‌كانی كۆنفراسه‌كه ئه‌نجام بدات.
ئاكادیمیای حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی ئیستۆنی له "تالین" ی پایته‌خت كۆنفرانسه‌كه‌ی رێكخستووه و قوباد تاڵه‌بانی به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له میوانه سه‌ره‌كییه‌كانی خولی پێنجه‌می كۆنفڕانسه‌كه‌یه.
PM:09:45:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت