باری کەش‌وهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە".

بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی "ئەمڕۆ دوشەمممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٤ و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣١ بە ١٧ و دهۆک ٣٢ بە ١٩ و کەرکوک ٣٥ بە ٢١ پلە دەبێت".

کەشناسی ئەوەشی وتووە "سبەینێ سێ‌شەممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٥ و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣١ بە ١٨ و دهۆک ٣٢ بە ١٩ و کەرکوک ٣٥ بە ٢١ پلە دەبێت".

هــ. ب


AM:10:22:20/05/2019






ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت