به‌وێنه..ئه‌و پاسه‌ی كه 33 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی تێدا كوژران و برینداربون
پاسەکەی حەشدی شەعبی
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگای به‌له‌دروز له پارێزگای، 33 چه‌كداریان كوژراون و برینداربون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردوو حه‌شد تۆپبارانی چه‌كدارانی داعشیان له خانه‌قین كرد.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند كه پاسه‌كه چه‌كدارانی لیوای 20ی حه‌شدی شه‌عبیی له به‌سره‌وه به‌ره‌و دیاله- كه‌رتی خانه‌قین گواستوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر رێگای به‌له‌دروز بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكردوه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه 7 چه‌كداری حه‌شد كوژراون و 26ی دیكه‌ش برینداربوون، جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و روداوه حه‌شدی شه‌عبی له راوه‌دونانی شانه و پاشماوه‌كانی داعش سارد ناكاته‌وه.
هێرشكردنه‌سه‌ر پاسه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه دێت كه شەوی رابردو لەلایەن شانەی ھەواڵگیریی لیوای 110ی هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە جموجوڵەکانی داعش لە ناوچەی ئیمام وەیس له قه‌زای خانه‌قین بینراوە تۆپخانەکانی حەشدی شەعبی بۆردومان کراون.
PM:07:11:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت