د. فەرهاد پیرباڵ: داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم بۆ پاڵپشتیم بێنە سەر شەقامەکان


وێستگە نیوز-

د.فەرهاد پیرباڵ رایدەگەێنێت "نێچیرڤان بارزانی و پارتی موئامەرەیان لێکردوم".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو لیستەش سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوی د.فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیری لە لیستی ناوی کاندیدەکان دەرکردوە و ڕێگری کردووە وەکو کاندیدی سەرۆکی هەرێم ناوی بچێتە پەرلەمان تا پەرلەمانتاران دەنگی پێ بدەن".

وێستگەنیوز پەیوەندی کرد بە هەریەکە لە هێمن هەورامی جێگری یەکەم و مونا قەهوەچی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە بەڵام ئامادە نەبون لەسەر ئەو پرسە هیچ لێدوانێک بدەن".

لەسەر لابردنی ناوەکەی لە لیستی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی هەریمدا د. فەرهاد پیرباڵ بە وێستگەنیوزی راگەیاند "چەندین جار پەیوەندیم کردووە بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداومەتەوە و هیچ رونکردنەوەیەکیشیان پێنەداوم کە بۆچی ناوم لەو لیستە دەرکراوە".

د. فەرهاد پیرباڵ ئاماژەی بەوەدا "ئەو کارەی بەرامبەر من کراوە ستەمێکی گەورەیە و دەستی نێچیرڤان بارزانی لەپشتە و ئەو بە ئەنقەست دەیەوێت من لە رکابەری ئەودا نەبم و دڵنیام لەوەی کە فشاری کردووە تاوەکو ناوی من لەو لیستە دەربهێنرێت".

فەرهاد پیرباڵ وتیشی "ئەو رێککەوتنەی پێشتر پارتی و یەکێتی و گۆڕان کردویانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم نابێت قبوڵ بکرێت و ئەوە موئامەرەیە و من داوا دەکەم خەڵکی کوردستان بۆ پاڵپسشتی من دژی ئەو ستەمکارانە بێنە سەر شەقامەکان".

پیرباڵ ئەوەشی وت "داوا لە مەسعود بارزانی دەکەم یان هەڵمبداتەوە سجن و زیندانیم بکات یان ئەو سوکایەتی و ئەو ستەمەی لە من کراوە قبوڵی نەکات".

دەربارەی ئەوەی کە ئایا تانە دەدات لەو بڕیارەی پەرلەمان لە دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێم د.فەرهاد وتی "سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوی منیان دەکردوە و ئێستاش گەر من بچم تانە لە بڕیارەکەی پەرلەمان بدەم بەس کات دەکوژن و فریا ناکەوم وەڵامی تانەکەم وەرگرمەوە یەکسەر نێچیرڤان بارزانی هەڵدبژێرنەوە و موئامەرەکەیان سەر دەگرێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی پێنج کەسی ئاشکرا کرد کە کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکی هەریمی کوردستان و کە ئەوانیش بریتین لە "نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سەرۆکی‌ پارتی‌ و رێبوار خۆشناو و ئومێد پاڵانی‌ و بەکر دەربەندی‌ و هیوا عەبدوڵا"، بەڵام ناوی د، فەرهاد پیرباڵ دەکراوە کە پێشتر خۆی کاندید کردبو.

هــ. ب


PM:02:51:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 10464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو