ئه‌مه‌ریكا بەفەرمی داوای لێبوردن له عێراق ده‌كات
وێستگە نیوز-
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا لەڕێگای باڵیۆزەکەوەیەوە به فه‌رمی داوای لێبوردنی له عێراق كرد.
ئەمرۆ یەک‌شەممە پۆلیسی فیدراڵی
عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "جۆی هود، ھەڵسوڕێنەری کاروباری
باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له به‌غدا، رۆژی شه‌ممه 18/5/2019 سه‌ردانی
باره‌گای پۆلیسی فیدراڵی عێراقی له به‌غدا كردووه و ئەویش پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له پارێزگای كه‌ركووك، به هه‌ڵه ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی بۆردوومان كرد و به‌و هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژرا و دوو پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوو".
پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "جۆی هود بۆ پرسه‌ی پۆلیسه‌كه و داوای لێبوردن له فه‌رمانده‌یی
پۆلیسی فیدراڵی عێراق هاتووه، چونكه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه كارمه‌ندێكی پۆلیسی
فیدراڵی كوژراوه و دوو كارمه‌ندی دیكه بریندار بوون و هه‌ر سێكیان سه‌ر به
لیوای 11ـی فیرقه‌ی سێی پۆلیسی فیدراڵی بوون".
رۆژی 24/4/2019 به‌هۆی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌كانی
ئه‌مه‌ریكاوه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بۆردوومان كرابوو.
هــ. ب
PM:02:24:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 17132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت