هۆكار و چارەسەرەكانی بۆنی ناخۆشی دەم لەكاتی بەڕۆژوو بوندا
ناخۆشی بۆنی دەم لەكاتی بەڕۆژوو بوندا یەكێكە لە گرفتەكانی ئەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن ، بۆ ئەوەش پێویستە هۆكارەكانی ناخۆشبوونی دەم بزانرێت :
1-كلۆربونی ددانەكان .
2-مانەوەی خۆراك لەنێوان ددانەكان و خاوێننەكردنەوەی ددانەكان.
3-هەوكردنی پوك .
4-گەشەكردنی بەكتریا لەناو دەمدا هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم.
5-وشكبونەوەی دەم و كەمبونەوەی ڕێژەی دەردانی لیك لەلایەن لیكە ڕژێنەكانەوە .
بەم هەنگاوانەش دەتوانن چارەسەری ئەم كێشەیە بكەن:
1-زۆر خواردنەوەی ئاو لەو ماوەیەی كە بەڕۆژوو نیت ،ئەمە دەبێتە هۆی زیاد بونی ڕێژەی دەردانی لیك لە لایەن لیكە ڕژێنەكانەوە.
2-میوە و سەوزە زۆر بخۆن وەك (شوتی و خەیار و گوێزەر و سێو ) ئەم میوانی بۆنی دەم خۆش دەكەن و ڤیتامینی پێویست بە جەستە دەبەخشن .
3-خواردنی سیر و پیاز كەمبكەرەوە چونكە شۆردنی ددانەكانیش چارەسەری ئەم بۆنە ناكات.
4-بەتەواوەتی دوور بكەوەرەوە لە كێشانی جگەرە.
5-دوای نانخواردنی ئێوارە چای سەوز بخۆرەوە و مەعدەنوس و كەرەوز وەك دوو سەوزەی پێویست دەبێت لەگەڵ ژەمی ئێواران بخورێت .
6-ددانەكانت خاوێنبكەرەوە بە فڵچەو دەرمان شەوان پێش خەوتن و پەتی ددان خاوێنكردنەوەش بۆ پاككردنەوەی نێوانی ددانەكانت بەكاربهێنە.
AM:11:11:19/05/2019
ئهم بابهته 2756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت