شیعره دڵدارییه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بخوێنه‌ره‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی عێراق و ناوچه‌كه بوو
وێستگه نیوز-
ئه‌مرۆ دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێده‌په‌رێت، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له‌به‌رواری 19/5/2017 كۆچی دوایی كرد.
ماوه‌ی دوو ساڵه زۆرترین قسه‌و باس له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا نوسراوه‌و وتراوه، لێدوانه سیاسییه‌كانی زۆرترین خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام لایه‌نه ژیارییه تایبه‌تییه‌كه‌ی ناوبراو كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه به‌تایبه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌كو عاشقێك.
محمه‌د سالار پاشا له‌ژێر ناوی "شیعرێكی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ دڵداره‌كه‌ی" بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه بۆ دوەم ساڵیادی وەفاتی نەوشیروان مستەفا خەریکی نوسینی بابەتێک بووم لەژێرناوی (سلێمانی لەکتێبەکانی نەوشیروان مستەفادا!) بەڵام بابەتەکەم بۆ رۆژی خۆی (19/5) تەواو نەبوو، دواجار بۆ هەمان بابەتی سەرەوە بەئەرشیفەکەم گەڕام ئەم هۆنراوەیەم بەرچاو کەوت کەگۆڤاری (ژین) لەژمارەی (٩)دا بڵاوی کردەوەتەوە و بریتیە لەهۆنراوەیەکی دەستنووسی رەحمەتی کەلەسەرەتای لاوی بۆ ئەویندارەکەی نوسیوە، لەبەرئەوە دوبارە بڵاوکردنەوەیم بەگونجاو زانی بۆ ئەم کاتە.
ناوبراو له‌رێگه‌ی ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت "ئەم هۆنراوەیە و دەیانی دیکە لەدەستنوسێکدا بووە کە کاتی خۆی لەساڵانی (1969 – 1970) کاک نەوشیروان پێشکەشی (ئەحمەدی حەمکۆڵ)ی کردوە و ئەویش کەشکۆلەکەی لای خۆی پاراستوە لە (2015) پێشکەش بەبنکەی ژینی کردوە."
دەستنوسەکە مۆرێکی (قوتابخانەی کەشتی نووح)ی نەجمەدین مەلا لەسەرە و نزیک بە (400) لاپەرە دەبێت و ناوەرۆکەکەی بریتیە لە (12) هۆنراوەی نەوشیروان مستەفا و پێنج خشتەکییەک لەسەر شیعرێکی ئەحمەد موختار جاف کەهەردوو حەرفی (ن.م) لەسەرە لەگەڵ شیعری کۆمەڵێک شاعیری دیکە.
هۆنراوەکە ناوی (تۆوی هیوا)یە و مێژووی نوسینی دەگەرێتەوە بۆ (1/1/1962) واتە ئەو کاتەی ناوبراو تەمەنی (18) ساڵ بووە، لەپێشەکی هۆنراوەکەدا نەوشیروان مستەفا نوسیوێتی "پێشکەش بەو دڵرەقە بێ کەبەتابووم خونچەی دڵم بەتایبەتی بۆ ئەو تەرخان بکەم، بەڵام ئەو بێ ئەوەی بیەڵێ بگەشێتەوە، نایە ژێر پێی و ژاکانی ن.م".
دەقی هۆنراوەکە؛
تۆوی هیوا
ئای کە بای ڕق و قین و تووڕەییت
هەڵی کرد، هەستای، چەن بێ بەزەییت!
بە شەنی سزا و ئەشکەنجە و دووری
کەوتیتە وێزەی خەرمانی سووری
شادی و ئاوات و خۆشبەختی و هیوام
بێ پەروا هەمووت بەدەم بادا دام
ئەو بەروبوومەی کەبەماندووبوون
بەئەرک و رەنج و سزای تاڵ و توون
پێم گەیاندبوو، بەرهەمم هێنا
تۆ شەنی خۆتت، بێ پەروا، تێ نا
دانەی ئاوات دام بەدەم بادا
هەموویت پژاند بەم لاو بەولادا
چۆن ئاغا و بەگ و جەردەی زۆرداری
دێهاتەکانی ناو کوردەواری
ئارەق رشتن و ئەرک و زەحمەتی
رەنجدەرەکانی، برسی و سەرپەتیی
کورد ئەبەن، ئەرۆن. بەفیرۆی ئەدەن
وەرزێرەکانی لێ بێ بەش ئەکەن
وەهاش تۆ دڵرەق، رەنجت بەبادام
سەرای بەختیاریت ڕووخانم، تاسام
چۆن لەچینێکی گەورە و زۆردار بووی
نەریتیان چۆن بوو، رەوشتیان هەمووی
لەتۆدا دەرکەوت، خۆت بۆ من نووان
لەباخچەی دڵما ئازارت ڕووان
بەڵام هەرچەندە تۆ داخت کردم
سەرمایەی شادیت بە تاڵان بردم
خۆشبەختی منت تووڕدایە لاوە
دڵم هەر تۆوی هیوای تیا ماوە
سەرەڕای داخ و ماتەمین و سوێ
چاوەریی وەرزی بەهارە، بڕوێ
سلێمانی، ن.م: 1/1/1962
AM:09:36:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 13304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت