كه‌شناسی هه‌رێم: هه‌وره بروسكه و نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئێستا هه‌وره بروسكه و نمه‌باران له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێم هه‌یه و خێرایی با بۆ سه‌روو 35 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌رزده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له‌ئه‌نجامی ناجێگیریی به‌رگه‌هه‌وا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه، ئێستا هه‌وره بروسكه و نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێم هه‌یه".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله بۆ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌رده‌وامی هه‌بێ له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "خێرایی با له م شوێنانه بۆ سه‌روو 35 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م".
كه‌شناسی راشیگه‌یاندووه كه "كاریگه‌ری دابارین له ناوچه شاخاوییه‌كان زیاتر ده‌بێت و دابه‌زینێكی كه‌م له پله‌كانی گه‌رما روو ده‌دات".
PM:08:47:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 14432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت