بافڵ تاڵه‌بانی: كاك مه‌سعود كاریزمایه‌كی تایبه‌ته
بافڵ تاڵەبانی
وێستگه نیوزـ
بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕه گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری كۆچكردوی عیراق بۆیه‌كه‌مجار قسه‌ی بۆ كه‌ناڵێكی كوردی كرد و به چه‌ند وشه‌یه‌ك گوزارشتی له چه‌ند بابه‌تێك كرد.
بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕه گه‌وره‌ی مام جه‌لال له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی ره‌ش و سپی كه‌ناڵی نێت تی ڤی سه‌باره‌ت به مه‌سعود بارزانی وتی: كاك مه‌سعود كاریزمایه‌كی تایبه‌ته.
له رێكلامی به‌رنامه‌كه‌دا هاتووه كه بافڵ تاڵه‌بانی چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكرا ده‌كات كه پێشتر هیچ كه‌س باسی نه‌كردوه.
هه‌ر له رێكلامی كه‌ناڵه‌كه‌دا چه‌ند وته‌یه‌كی بافڵ تاڵه‌بانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا سه‌باره‌ت به ریفراندۆم ده‌ڵێت: ریفراندۆم مافی ئێمه بوو، ئه‌وه‌ڵ جار هه‌موو كه‌س له‌گه‌ڵیدا بوو.
سه‌باره‌ت به 16 ئۆكتۆبه‌ریش ده‌ڵێت: ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وتویه‌تی: من ته‌قه‌م له گۆڕان نه‌كردوه، یه‌كێتی و گۆڕان هه‌ر ده‌بێت یه‌ك بگرنه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا رای خۆی سه‌باره‌ت به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندوه و ده‌ڵێت: پێموایه كاك نێچیرڤان بارزانی زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
PM:04:58:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 17180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت