نەمسا بەفەرمی سەرپۆش قەدەغە دەکات
وێستگە نیوز-
په‌رله‌مانی نه‌مسا
پڕۆژەیاسایەکی بۆ قەدەغەکردنی سەرپۆش پەسەندکرد.
ئەمڕپ پەرلەمانی نەمسا پڕۆژه‌یاسایه‌كی دوو پارتی ڕاستڕه‌وی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی
سه‌رپۆش له‌و وڵاته په‌سه‌ندكرد.
له‌په‌رله‌مانی نه‌مسا
ده‌نگدان بۆ پڕۆژه‌یاسای سه‌رپۆش كرا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوه یاسا، كه چیتر
ڕێگه به به‌كارهێنانی سه‌رپۆش له خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كان نه‌درێت.
په‌رله‌مانی نه‌مسا
یاساكه‌ی ڕه‌وانه‌ی حكومه‌ت كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی، بۆئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندێكی
سیاسیش وه‌رنه‌گرێت ئه‌وه له‌یاساكه‌دا هاتووه، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رپۆشانه‌ی به‌هۆی
لایه‌نی ئاینییه‌وه به‌كارده‌هێندرێن قه‌ده‌غه ده‌كرێت، واته بڕیاره‌كه ته‌نیا
په‌یوه‌ست نییه به‌و كه‌سانه‌ی ئاینیان ئیسلامه.
هــ.ب
PM:11:43:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت