کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
وێستگە نیوز-
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لەبارەی بەڕێوەچوونی
کاروبارەکانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
ئەمرۆ پێنج‌شەممە كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له
هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە،
و رایگەیاندوە "كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كاروباره‌كانی
به شێوه‌ی ئاسایی به‌ڕێ ده‌كات، سه‌باره‌ت به هێزه سه‌ربازییه‌كان، وه‌ك وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌كان عێراقیان جێنه‌هێشتووه،
ئه‌وان ته‌نیا له ناو كه‌مپه‌كان ده‌مێننه‌وه و ئه‌مه‌ش به هۆكاری ئه‌منی و
ڕاسپارده‌ی هاوپه‌یمانان".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا
بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق ده‌ركرد و ئاشكرای
كردبوو كه بڕیاره‌كه به هۆكاری ئه‌منی دراوه.
هــ.ب
PM:11:17:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت