هەولێر.. ئاگر لە شوقەکانی ناز ستی کەوتەوە


وێستگەنیوز-

ئاگرێک لە شوقەکانی ناز سیتی لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە.

کەمێک لەمەوبەر ئەمشەو پێنج‌شەممە لە شوقەکانی ناز سیتی کە ناسراوە بە "شوقەکانی زەکەریا" لەشاری هەولێر ئاگر کەوتووەتەوە.

ئاگرەکە لە یەکێک لە خانووەکانی نێو نهۆمەکانی سەرەوەی یەکێک لە شوقەکان کەوتوەتەوە و ئێستاش تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.

وێستگەنیوز پەیوەندی کرد بە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێرەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هێستا زانیاریان لەسەر روداوەکە نییە ئامادە نەبون لێدوان بدەن.

هــ.ب


PM:10:16:16/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 5144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت