له سنووره‌كانی مه‌ریوان شه‌ڕی چه‌كداری روویدا
وێستگه نیوز –
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگوا رایگه‌یاند كه له كوێستانه‌كانی مه‌ریوان شه‌رێكی چه‌كداری له‌نێوان هێزێكی كوردستانی و هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران روویدا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019 شه‌ڕێكی چه‌كداری له نێوان هێزێكی كوردی و هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له سنووره‌كانی مه‌ریوان روویدا.
رێكخراوه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و شه‌ڕه له چیای كونه شه‌م شه‌م له نزیك گوندی توراخته‌په سه‌ر به سه‌رشیوی مه‌ریوان روویداوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر درێژه‌ی كێشاوه له به‌رده‌ستدا نییه.
تا ئێستا هیچ حزبێكی كوردستانی به‌رپرسیارێتی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و میدیاكانی نزیك له سوپای پاسدارانیش هیچ هه‌واڵێكیان له سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
PM:09:39:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت