حکومەتی عیراق بۆریەکی‌ نەوت لە کەرکوکەوە بۆ تورکیا رادەکێشێت


وێستگە نیوز-

وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق رایدەگەێنێت "تورکیا رەزامەندی‌ نیشانداوە بۆ هاوردەکردنی نەوتی زیاتر لەعیراقەوە".

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە سامر غەزبان وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق بە رۆژنامەنوسانی‌ رایگەیاندوە "لە ئەگەری‌ ڕاگرتنی‌ هاوردەکردنی‌ غازی‌ ئێرانی‌ بەهۆی‌ ئاڵۆزییەکانی‌ ئەمریکا و ئێرانەوە پلانی‌ تریان هەیە بۆ رەوانەکردنی‌ غازی‌ وڵاتەکەی".‌

سامر غەزبان ئاماژەی‌ بەوەشکردوە "بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت بۆرییەکی‌ نوێی‌ گواستنەوەی‌ نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری‌ جەیهانی‌ تورکیا بە تەنیشت بۆرییە کۆنەکەوە ڕابکێشن".

وەزیری‌ نە وتی‌ عێراق ئەوەشی وتووە " تورکیا ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ زیادکردنی‌ ڕێژەی‌ هەناردەکردنی‌ نەوت لەرێی‌ وڵاتەکەیەوە".

هــ.ب


PM:09:23:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت