په‌یامێكی ڤیدیۆیی شاسوار عه‌بدولواحید بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه پێش ده‌ستگیركردنی تۆماری كردووه، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه "یه‌كێتی ئه‌م فشارانه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌ستبه‌رداری پره‌نسیپه‌كانیان ببن".
ئه‌مشه‌و په‌یامێكی ڤیدیۆیی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه پێش ده‌ستگیركردنی تۆماری كردووه، بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "یه‌كێتی له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فشارێكی زۆره‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خۆم و كه‌سانی دیكه‌ی ناو نه‌وه‌ی نوێ ناچار به‌وه بكات كه ته‌سلیمی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بین و واز له پره‌نسیپه‌كانمان بهێنین".
ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵات نیه‌تی خراپتری به‌رامبه‌رمان هه‌یه، بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه هاوڵاتیان پشتیوانی حه‌ق بن و دژی ئه‌و زوڵمه‌ی ده‌سه‌ڵات بوه‌ستنه‌وه".
شاسوار عه‌بدولواحید ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دڵنیام هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بێده‌نگ نابن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت".
دوای ئەوەی دوێنێ دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد، ئەمڕۆ شاسوار
عەبدولواحید چووە بەردەم دادگا و دوای وەرگرتنی وتەی، دادوەر بڕیاری
دەستبەسەرکردنی دا.
شاسوار عەبدولواحید لەسەر سكاڵای پەرلەمانتار شادی نەوزاد و وتەی چەند
پەرلەمانتارێکی دیکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ چووه دادگا کە مانگی رابردوو
ئاماژەیان بەوەکرد، لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڕەشەی
بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی دەستکاریکراویان لێکراوە.
ئه‌مه‌ش په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیه:
PM:08:10:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت