به‌ریتانیا ئاستی هۆشداری بۆ كارمه‌ند و سه‌ربازانی له عیراق به‌رزكرده‌وه
وێستگه نیوز –
به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ریتانیا ئاستی هۆشداری بۆ كارمه‌ند و سه‌ربازانی له عیراق به‌رزكرده‌وه.
تۆڕی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حكومه‌تی به‌ریتانیا هۆشداری داوه‌ته سه‌رباز و كارمه‌ند و خێزانه‌كانیان له عیراق.
تۆڕه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ مه‌ترسیداری بارودۆخه‌كه هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكایه كه رۆژی چوارشه‌ممه "به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی چاوه‌ڕوانكروی ئێرانه‌وه" فه‌رمانی ده‌ركرد كه ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییانه‌ی كاری زۆر بنه‌ڕه‌تییان نییه، عیراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبهێڵن.
یه‌كێك له به‌رپرسان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م "هه‌ڕه‌شه‌یه" راسته و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "میلیشیا عیراقییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسدارانی ئێران" له پشت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه‌ن.
دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا كاره سه‌ربازییه‌كانیان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگرت.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌ركرد كه كاری پێویستیان له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر نییه، نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له به‌غدا و هه‌ولێر جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌مریكا و رۆژئاوا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزای له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگرتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی ئایاری 2019، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" ئامۆژگاریی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كان له عیراق، بۆیه ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه ئاگاداربن".
باڵیۆزخانه‌كه داواشی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه له‌م كاته‌دا سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن، هاوكات داواشی له هاوڵاتییانی خۆی له عیراق كردوه بۆ هه‌ر زانیارییه‌كی زیاتر سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌كه بكه‌ن له به‌شی خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به هاوڵاتیانی ئه‌مریكا.
ناوبه ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیانی خۆی له عیراق كه ئاگاداری خۆیان بن له بوونی ئه‌گه‌ری هێرشكردن بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و هۆشدارییه نوێیه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له كاتێكدایه، ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران ڕۆژ له دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوان و په‌رله‌مانتارانی عیراقیش به‌پێویستی ده‌زانن به‌غدا خۆی له ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا به دووربگرێت و خۆی نه‌كاته لایه‌نێك له‌و ناكۆكیانه‌دا.
PM:06:21:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت