پێشکەشکارێکی یەڵا کوردی: سۆرانییەکم گووە
وێستگە نیوز-
پێشکەشکارێکی لاپەڕەی یەڵڵا کوردی سوکایەتی بە زاراوەی
سۆرانی زمانی کوردی دەکات.
لاپەڕەی یەڵڵا کوردی کە لاپەڕەیەکی گەورەی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانە و خاوەنی ٥٣٥ هەزار فانە و رۆژانە بابەتی کۆمەڵایەتی و گەنجانە و
رۆشنبیری بڵاودەکاتەوە.
لە بەرنامەیەکی نوێی ئەو لاپەڕەیەدا بەناوی "زە
چالیینج" یەکێک لە پێشکەشکارەکانی ئەو بەرنامەیە بەناوی مەحممەد جێسوس سوکایەتی
بە زاراوەی سۆرانی دەکات.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەردەکەوێت کە ئادەم جاسم و محەممەد
جێسوس دەربارەی قسەکردن بە زمانی کوردی دەدوێن و ئادەم دەڵێت "ئەوان ئەو
کاتانەی پێکەوەن، بە زمانی کوردی قسە ناکەن بەڵکو بەزمانی "عەرەبی و
ئینگلیزی" قسە دەکەن".
هەروەها لە خولەکی ١:٥٠دا محەممەد جێسوس دەڵێت "من و ئادەم هەر بە
عەرەبی و ئینگلیزی قسە دەکەین و ئێستا زۆر قورسە کە دەبێت بە کوردی قسە
بکەین".
محەممەد جیسوس بەبێ هیچ سانسۆرێک بۆسەر دەستەواژەکانی دەڵێت "من سۆرانییەکم گووە".
بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە بۆ زاراوەی سۆرانی و زمانی
کوردی لەلایەن ئەو پێشکەشکارەی یەڵڵا کوردییەوە نیگەرانی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
و هەروەها فانەکانی ئەو لاپەڕەیەشی لێکەوتووەتەوە، چونکە ئەو لاپەڕەیە ژمارەیەکی
زۆر لە هەواداری هەیە، دەبو ئەو دەستەواژەیەیان بەکار نەهێنایە یاخود لەکاتی
مۆنتاژکردنی ئەو پڕۆگرامەدا ئەو زاراوەیەیان بشاردایتەوە.
هــ.ب
PM:06:05:16/05/2019
ئهم بابهته 19052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت