وه‌زیرێك: عیراق پلانی‌ كتوپڕی بۆ حاڵه‌تی‌ راگرتنی‌ هاورده‌ی‌ غازی‌ ئێران هه‌یه‌


وێستگه‌ نیوز –

وه‌زیرێكی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ رایگه‌یاند كه‌ عیراق پلانی‌ كتوپڕی بۆ حاڵه‌تی‌ راگرتنی‌ هاورده‌ی‌ غازی‌ ئێران بۆ تۆڕی‌ كاره‌بای‌ وڵات هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی‌ ئایاری‌ 2019 سامر غه‌زبان وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت رایگه‌یاند كه‌ "عیراق پلانی‌ كتوپڕی‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی‌ راگرتنی‌ هاورده‌كردنی‌ غازی‌ ئێرانی‌ بۆ توڕی‌ كاره‌با هه‌یه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌موو رێوشوێن و پلانه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر له‌كاتی راگرتنی هاورده‌كردنی غازی ئێرانی به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه‌.

وتیشی‌: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ لیژنه‌ی‌ چاودێری‌ وه‌زاره‌تی‌ ئۆپێك له‌ سعودیه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پابه‌ندبوونی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت ده‌كرێت و نرخی‌ ئێستای‌ نه‌وت و بازاڕ سه‌قامگیره‌.

سامر غه‌زبان ئاشكراشیكرد كه‌ توركیا داوای‌ له‌ عیراق كردووه‌ بڕێكی‌ زیاتر نه‌وته‌ خاوه‌كه‌ی‌ بكڕێت.

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق ئاشكراشیكرد كه‌ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی‌ نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی به‌رده‌وامن له‌ كاركردن و كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ باكوور و باشووری‌ وڵات پارێزراون.


PM:05:35:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت