جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: ئه‌م سیناریۆیه تێده‌په‌ڕێنین و له‌جاران به‌ھێزتر له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بین
وێستگه نیوز –
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه ھێزێكی سه‌ر به‌ئاسایشی یه‌كێتی، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئه‌م سیناریۆیه‌ش تێده‌په‌ڕێنین و له‌جاران به‌ھێزتر به‌رده‌وام ده‌بین له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه "وه‌ك رێزگرتنی به‌رده‌وامی له یاسا، ئه‌مڕۆ (شاسوار عه‌بدولواحید) سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ چووه به‌رده‌م دادگا و پاش وه‌رگرتنی وته‌كانی له‌لایه‌ن دادوه‌ری ئاسایشه‌وه، ھێزێكی سه‌ر به‌ئاسایشی یه‌كێتی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستیانه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێیوایه، راگرتنی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه درێژه‌ی ئه‌و ھێرشه ناڕه‌وایه‌یه كه یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستی پێكردووه و، چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و حكومی له‌خزمه‌تی ھێرشه‌كه‌یدا به‌كارده‌ھێنێت".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌م سیناریۆ بێبه‌ھایه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی سیاسیه و ئامانج لێی كپكردنی ھه‌موو ده‌نگێكی ئازا‌و بوێره".
ده‌شڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پیلان و گه‌مه ناشرینانه‌ی ئه‌وانه‌وه، ھه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م سیناریۆیه‌ش تێده‌په‌رێنێت و له‌جاران به‌ھێزتر به‌رده‌وام ده‌بێت له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌رگری كردن له‌مافه‌كانی خه‌ڵك و سه‌روه‌ركردنی یاسا".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ داوا ده‌كات "دادگا‌و یاساناس و دادوه‌ره به‌رێزه‌كان رۆڵی خۆیان ببین و رێگه‌نه‌ده‌ن دادگاكان له‌ململانێ سیاسیه‌كاندا به‌كاربھێنرێن".
PM:04:58:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت