قه‌ده‌غه‌ی دیداری ئۆجالان و پارێزه‌رانی هه‌ڵگیرا
وێستگه نیوز -
وه‌زیری دادی توركیا ئاشكرایكرد كه قه‌ده‌غه‌ی دیداری عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و پارێزه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئایاری 2019 عه‌بدولحه‌مید گیول وه‌زیری دادی توركیا لابردنی قه‌ده‌غه‌ی دیداری عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و پارێزه‌ره‌كانی راگه‌یاند.
وه‌زیری دادی توركیا وتیشی: "له‌مه‌ودوا پارێزه‌ران ده‌توانن سه‌ردانی ئیمرالی بكه‌ن و چاویان به عه‌بدوڵا ئۆجالان بكه‌وێت".
لە 15ی شوباتی 1999 دوای دەرچوونی لە یۆنان بەرەو ئەفریقا، عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا دەستگیرکرا و رادەستی تورکیا کرایەوە و له‌و كاته‌وه له زینداندایه.
له 27ی ته‌مموزی 2011وه رێگه‌نه‌دراوه عه‌بدوڵا ئۆجالان چاوی به پارێزه‌ره‌كانی بكه‌وێت كه زیاتر له 780 جار داواكارییان بۆ سه‌ردانی گرتووخانه‌ی ئیمرالی پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ره‌تده‌كرایه‌وه.
PM:04:12:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت