ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی راگه‌یاند
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی رووداوه تیرۆریستیه‌كه‌ی چواری ئه‌م مانگه‌ی شاری موسڵی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "دوای رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی ماتۆرسكیلێك له شاری موسڵ، له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای رۆشنبیری " مه‌جموعه سه‌قافیه" له به‌رواری 4ی 5ی 2019، له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانمان زانیاریمان پێگه‌یشت له‌سه‌ر تاوانباری راكردوو كه هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "تیمه‌كانی به‌دواداچوون، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر كرد و توانرا تاوانبار ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د مه‌هدی ساڵح ده‌ستگیر بكرێت".
وتیشی: "پاش لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا دانی نا به تاوانه‌كه‌ی و ئێستا به‌نده به مادده‌ی چواری تیرۆر و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به پێی تایبه‌تمه‌ندی یاسایی، هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دادگای په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی فیدراڵی بۆ راده‌ستكردنیان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی".
رۆژی شه‌ممه 4ی ئایاری 2019 ناوه‌ندی میدیایی نه‌ینه‌وا گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوی له قه‌راغی شه‌قامێك له سه‌نته‌ری شاری نه‌ینه‌وا دانا و دواتر ته‌قییه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هه‌رزه‌كارێك ده‌ركه‌وتووه كه تیشێتێكی ره‌نگ سووری له‌به‌ردایه و كڵاوێكی وه‌رزشی له‌سه‌ردایه كه دروشمی پیاوێكی چه‌كداری له‌سه‌ره و ماتۆڕسكیله‌كه‌ی له ناوچه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیری له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ راگرت.
ئاژانسی سپوتنیكی روسی له زاری په‌یامێنره‌كه‌یه‌وه له عیراق رایگه‌یاند كه ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی بڕی 10 ملیۆن دیناری وه‌ك خه‌ڵات دیاریكردووه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و گه‌نجه و شوێنی مانه‌وه‌ی بدات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسكیله‌كه‌دا هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی برینداربووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، هێزه ئه‌منییه‌كانیش چوارده‌وری شوێنه‌كه‌یان گرتووه.
PM:03:54:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت